نازم دەباغ: رەنگە ترامپ مەبەستی كوردی عێراق بێت نەوت بەئێران دەفرۆشێت

کوردستان

07/01/2019‌ 1460 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەئێران رایگەیاند، سەپاندنی سزا بەسەر ئێران لەلایەن ئەمریكاوە كاریگەری ئەوتۆی لەسەر بازرگانی نێوان عێراق بەگشتی‌و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی نەبووە.

نازم دەباغ راشیگەیاند، كە ناردن و فرۆشتنی نەوت لەهەموو هەرێمی كوردستانەوە لەڕێگای ئێرانەوە ڕۆژانە بەردەوامە، بۆیە دوور نییە بەشێكی قسەكانی سەرۆكی ئەمریكا لەسەر فرۆشتنی نەوت بەئێران لەلایەن كوردكانەوە مەبەستی كوردی عێراق نەبێت.

ئەو هەروەها رایگەیاندووە، كە كوردی سوریا رەتیانكردووەتەوە، كە نەوتیان بە ئێران فرۆشتووە، بۆیە "دەبێت كورد زیرەكانە مامەڵە بكات پشت بەوڵاتانی دەرەوەی وەك ئەمریكا و ڕوسیا نەبەستێت، زیاتر درواسێكان بۆ كورد گرنگترن، مەسەلەی ترس لە ئەمریكا و ڕوسیا و وڵاتانی دەرەكی هێندەی ترس نییە لە وڵاتانی دراوسێ، من ترسم هەیە وڵاتە دراوسێكانمان پشتمان لێبكەن نەك وڵاتانی دەرەكی ئەگەر نەشڵێین وەك پەندە كوردییەكەنابێت كوڕی خۆمان بكەینە قوربانی كچی خەڵك ئەوە دەڵێین، ناكرێت منداڵی خۆمان بكەینە قوربانی خەڵكی تر. 

هەروەها نازم دەباغ ئەوەشی رایگەیاند "من لەگەڵ ئەوەنیم چالاكی و بازرگانی و فرۆشتنی نەوت ڕابگرین جارێكی تر خۆمان تووشی قەیرانی گەورەی تر بكەینەوە، دەبێت كورد خۆی بپارێزێت لەو شەڕە لاوەكییەی لەساحەی ئەو لەسەر حسابی ئەو دەكرێت، كە ئەمریكا دژایەتی ئێران بكات، بۆیە باشترین ڕێگا خۆ بەستنەوەی كوردە بە سیاسەتی عیراق، دەبێت فرۆشتنی نەوت بە ئێران بەردەوامە تا ئەوكاتەی عیراق دەڵێت نا."

چەند رۆژی رابردوو دۆناڵد ترامپ رایگەیاند، ئەو دەیەوێت كوردەكان بپارێزێت، بەڵام ئەوەی پێناخۆشە، كە كورد تۆزێك نەوتی هەیە، ئەو تۆزە نەوتەش بەئێران دەفرۆشێت.

هـ ـ ح