ململانێكانیان بەردەوامە.. پارتی‌و یەكێتی ئامادەنین سازش بۆ یەكتری بكەن

عیراق

07/01/2019‌ 1637 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ململانێی پارتی دیموكرات‌و یەكێتی نیشتمانی بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی داد بەردەوامەو هیچ لایەكیان ئامادەنین سازش بۆ ئەوەی تریان بكەن.

رۆژنامەی عەرەبی جەدید ئەمڕۆ دوو شەممە بڵاویكردەوە، كە هیچ كام لەپارتی‌و یەكێتی ئامادە نین سازش لەسەر پۆستی وەزاری دادی عێراق بكەن، كە لەكابینەكەی عادل عەبدولمەهدی وەك پشكی كورد دیاریكراوە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، ئێستا یەكێتی بەنیازە پێشنیازی ئەوە بكات، كە لەگەڵ پارتی بەدوو كاندیدی جیاواز بچنە كۆبوونەوەی پەرلەمان‌و پەرلەمانتاران دەنگیان بە چ كاندیدێكدا، ئەوە با ئەوە ببێت بەوەزیری داد.

ماوەیەكە پارتی‌و یەكێتی كێبڕكێ لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی وەزارەتی داد دەكەن‌و بەو هۆیەشەوە كێشە لەنێوان هەردوو حیزب دروست بووە.

هـ ـ ح 

بەپەلە