بیرۆكەی پێدانی هەڵكەندنی گۆڕ بەكەرتی تایبەت هەڵدەوەشێنرێتەوە

کوردستان

07/01/2019‌ 2990 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بیرۆكەی پێدانی هەڵكەندنی گۆڕ بەكەرتی تایبەت هەڵدەوەشێنراوەتەوە.

فراكسیۆنەكە لەروونكردنەوەیەك ئەمڕۆ دوو شەممە رایگەیاندووە، دوای بەدواداچوون و گفتوگۆكردنمان لەگەڵ وەزیری شارەوانی، ئەو پرۆژەو بیرۆكەی بۆ پێدانی گۆڕستان بەكەرتی تایبەت هەڵوەشایەوە.

فراكسیۆنەكە لەچەند خاڵێك روونكردنەوەی لەسەر ئەو پرسە داوە، كە لەم خاڵانە پێكدێت:
بەیاسا ئەركی شارەوانییە زەوییەك بۆ گۆڕستان دیاری بكات و ڕێكخستنی بۆ بكات.

هیچ گۆڕستانێك نادرێت بەكەرتی تایبەت لە كوردستاندا.

ئەو پارەیەی وەردەگیرێت بۆ حەفارە یان گۆڕهەڵكەن، ئەمە پێشتریش هەبووەو هاووڵاتی ئازادە چۆن و لە كوێ و بەكێ گۆڕ هەڵدەكەنێت، یان خۆی گۆڕەكە هەڵدەكەنێت.

سەبارەت بەو گۆڕستانە نوێیەش ، كە لە سلێمانی دروستدەكرێت، بەهیچ شێوەیەك نادرێت بە كەرتی تایبەت، وەزیری شارەوانی ڕایگەیاند خۆیان سیاجی دەكەن و سەوزی دەكەن، بودجەی پێویستی بۆ دابیندەكەن. 

چەند رۆژێكە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، كە لەهەرێم گۆڕستانەكان دەدرێت بەكەرتی تایبەت، ئەوەش كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كردووەو بەشێكی زۆریش لەكاردانەوەكان رەخنە لەهەنگاوێكی لەو شێوەیە دەگرن.

هـ ـ ح