یاریزانێكی ریال مه‌درید كێشه‌كانی یانه‌كه‌ی ئاشكراده‌كات

sharpress.net

1065 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/01/2019‌

شارپرێس:
لۆکا مۆدریچ، یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی ریال مه‌درید رایگه‌یاند، كێشه‌كانی یانه‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌ن تەنها دۆڕاندن لە یارییەکدا نیە، بەڵکو زۆر لەوە گەورەترە.

لۆکا مۆدریچ له‌ لێدوانێكدا له‌باره‌ی كێشه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌دریدی شاهانه‌وه‌ وتی، "کێشەکانى مه‌درید گەورەن و تەنها دۆڕاندن لە یارییەکدا نیە، بەڵکو زۆر لەوە گەورەترە، کە پێویستە هەموومان پێکەوە دانیشین و کێشەکانمان چارەسەر بکەین".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ست ده‌كات گیانی ته‌بایی و یاریكردنی پێكه‌وه‌یی له‌ناو یاریزانانی ریال مه‌دریدا نه‌ماوه‌، ئه‌ركی گه‌وره‌ له‌سه‌ر هه‌موانه‌ و ده‌بێت چاره‌سه‌ری بكه‌ن.

ڕیاڵ مەدرید هه‌رچه‌نده‌ بۆ خولی 16ی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا سه‌ركه‌وتووه‌ به‌ڵام له‌ خولی ئیسپانیدا 10 خاڵ له‌ دوای یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ركابه‌ریدایه‌و تاڕاده‌یه‌ك له‌ به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كه‌ بێهیوا بووه‌.

ه.م




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved