پیكێ ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ ڕیاڵ مه‌درید كرابێته‌ ده‌ره‌وه‌ی كێبڕكێی لالیگا

sharpress.net

1033 جار خوێندراوه‌ته‌وه

07/01/2019‌

شارپرێس:
پاش دۆڕانی ڕیاڵ مه‌درید به‌ ڕیاڵ سۆسیداد، جێرارد پیكێی یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ڕه‌تیكرده‌وه‌ یانه‌ مه‌دریدییه‌كه‌ له‌ كێبڕكێی لالیگا چوبێته‌ ده‌ره‌وه‌.

پیكێ له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ڕیاڵ مه‌درید یانه‌یه‌كی به‌هێزه‌، ناتوانرێت بكرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی كێبڕكێی لالیگا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ جیاوازی 10 خاڵیش له‌دواوه‌وه‌ بێت.

پیكێ ده‌شڵێت، به‌رله‌وه‌ی بیر له‌و دۆخه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بكه‌ینه‌وه‌، پێویسته‌ بیر له‌ دۆخی خۆمان‌و بردنه‌وه‌ی نازناوی لالیگا
بكه‌ینه‌وه‌.

له‌باره‌ی ئاینده‌ی ڤاڵڤێردی ڕاهێنه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه‌ پیكێ وتی، هه‌موان له‌گه‌ڵ ئه‌ودا دڵخۆشن‌و ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وام بێت.

ڕ . ج




ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved