شارپرێس:
پاش ئه‌وه‌ی پهناڵتیهك له‌سودی ئه‌و نه‌گیرا، ڤینیسیۆسی یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید وێنه‌یه‌كی ئه‌و ساته‌وه‌خته‌ی لهتۆڕهكۆمهڵایهتیهكان بڵاوكرده‌وه.
ڤینیسیۆسی یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید وێنه‌یه‌كی ئه‌و ساته‌ی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا گۆڵپارێزی ڕیاڵ سۆسیداد په‌ناڵتیه‌كی لێده‌گرێت، به‌ڵام ناوبژیوانی یارییه‌كه ئه‌وه‌ی وه‌ك په‌ناڵتی هه‌ژمار نه‌كرد.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه لهتۆڕهكۆمهڵایهتیهكان كاردانه‌وه‌ی به‌رفراوانی دروستكردوه، ڕیاڵ مه‌دریدیش به‌فه‌رمی داوای یاسایی دژی ناوبژیوان تۆماركرد.
ڕ . ج