شارپرێس:
ئاریێن ڕۆبن-ی یاریزانی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی ڕایگه‌یاند، كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ڕیزی یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت.
له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاریێن ڕۆبن به‌ڕۆژنامه‌نووسانی وت:"دڵخۆشم به‌و ماوه‌یه‌ی له‌ڕیزی بایرن میونشن یاریمكرد".
به‌وته‌ی ئاریێن ڕۆبن ئه‌م وه‌رزه بۆ ئه‌و له‌گه‌ڵ بایرن میونشن قورسه، ده‌شڵێ هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی ده‌دات بۆئه‌وه‌ی باشترین ئاست پێشكه‌شی یانه‌كه‌ی بكات.
له‌ئێستاشدا یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی هه‌وڵده‌دات بۆ وه‌رزی داهاتوو ڕۆبن بۆ ڕیزه‌كانی بگوازێته‌وه.
ڕ . ج