شارپرێس:
یانەی مانچستەر یونایتیدی ئینگلیزی یاریزانێكی یانەی بەرشەلۆنەی دەوێتو دەیەوێت لەوەرزەكانی گواستنەوەی داهاتوو بیكرێت.
رۆژنامەی "Manchester Evening News" بڵاویكردەوە، كە مانچستەر یونایتید دەیەوێت فلیپی كۆنتینیۆی بەرازیلیو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بكرێت.
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە بۆ ئەو مەبەستە یانە ئینگلیزییەكە لەماوەی داهاتوو گرێبەستێك دەخاتە بەردەم یانە كەتەلۆنییەكەو تائێستا وردەكاری گرێبەستەكە دیارنییە.
كۆنتینیۆ وەرزی گواستنەوەی زستانەیی رابردوو لەیانەی لیڤەرپوڵەوە بەگرێبەستێكی 180 ملیۆن یۆرۆیی رووی لەیانەی بەرشەلۆنە كردو قورسە بەئاسانی یانە كەتەلۆنییەكە دەستبەرداری ئەو یاریزانەی ببێت.
هـ ـ ح