ریاڵ مەدرید بە پێشنیازەكەی ئارسیناڵ رازی دەبێت

وەرزش

08/01/2019‌ 709 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی چووەتە كێبڕكێی كڕینی خامیس رۆدریگیزی كۆڵۆمبی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید.

رۆژنامەی میرۆری بەریتانی بڵاویكردەوە، كە یانەی ئارسیناڵ بەمەبەستی دەستخستنی ئەو یاریزانە كۆڵۆمبییە گرێبەستێكی 70 ملیۆن یۆرۆیی خستووەتە بەردەم یانە مەدریدییەكە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی ریاڵ مەدرید بەگرێبەستەكە رازی بووەو بڕیارە لەداهاتوو بەفەرمی دەست بەگفتوگۆی فەرمی بكەن.

هـ ـ ح