چارەنووسی سۆلاری دەكەوێتە مەترسییەوە

وەرزش

08/01/2019‌ 682 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چارەنووسی سانتیاگۆ سۆلاری ئەرجەنتینی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، دەكەوێتە مەترسییەوە.

چارەنووسی سانتیاگۆ سۆلاری بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی خراپەكانی ئەم دواییەی لەخولی ئیسپانی كەوتووەتە مەترسییەوە، كە رەنگە لەپۆستەكەی دووربخرێتەوە.

دواین ئەنجامی خراپی یانەی ریاڵ مەدرید، بەرانبەر یانەی ریاڵ سۆسیداد بوو، كە لەهەفتەی 17ی خولەكە بەئەنجامی دوو گۆڵی بێ‌ بەرانبەر دۆڕاو ئەوەش كاردانەوەی لەناو ئیدارەی ریاڵ مەدرید دروستكردووە.

سۆلاری ماوەی رابردوو پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدریدی وەرگرت‌و ئێستا دەستەی ئیداری یانەكەی بەنیازە لەپۆستەكەی دووریبخاتەوە، بەتایبەتی ئەگەر ئەنجامەكانی لەداهاتوو باشتر نەبێت.

هـ ـ ح