فیلمی "ئەكوامان" زۆرترین داهاتی سینەماكانی ئەمریكای بەدەستهێناوە

هەمەڕەنگ

08/01/2019‌ 984 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فیلمی جوڵاوی (ئەكوا مان)ی ئەمریكی زۆرترین داهاتی سینەماكانی بەدەستهێناوە.

فیلمەكە بۆ هەفتەی سێیەم لەسەر یەك توانیویەتی 30.7 ملیۆن دۆلار لەسینەماكانی ئەمریكای بەدەستهێناوە، كە جایسۆن مۆموا و ئامبەر هێرد و ولیام داگۆ و نیكۆڵ كیدمان رۆڵیان تێدا بینیوەو جیمس وان كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.

لەدوای ئەو فیلمەش ، فیلمی "ئیسكیب رۆم) لەپلەی دووەم بووە، كە لەماوەی هەفتەیەكدا 18 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە، كە تێدا تایلر لابینی و دیبۆرە ئان ۆول  رۆڵی تێدا دەگێڕن‌و ئادەم رۆبیتیل رۆڵی تێدا دەگێڕێت.

فیلی مۆسیقیش "گەڕانەوەی ماری بۆبینز" لەپلەی سێیەم بووەو داهاتی هەفتانەكەی 15.8 ملیۆن دۆلار بووە، كە تێیدا ئیمیلی بلنت و لین مانویل میراندا و میریل ستریبۆ و ئیمیلی مۆرتیمیر و رۆڵیان تێدا گێڕاوەو رۆب مارشاڵ كاری دەرهێنانی بۆ كراوە.

هـ ـ ح