بەموچەی 130 هەزار دۆلاری ئەمریكی ئاسانترین هەلی كار لەدوورگەیەكی گەشتیاری

جیهان

08/01/2019‌ 994 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
بەموچەی 130 هەزار دۆلاری ئەمریكی، هەلی كار لەدوورگەیەكی گەشتیاری لەنزیك شاری سان فرانسیسكۆی ئەمریكا هەیە.

پێگەی "Travel And Leisure" بڵاویكردەوە، كە هەلی كارەكە بۆ ئەو هاوسەرانەیە دەیانەوێت لەدوورگەكە بژین‌و لەناو ئوتێلێك كار بكەن، كە دوورگەكەش زۆر لەشاری سان فرانسیسكۆ دوور نییە.

دوورگەكە لەنزیك كەناراوەكانی سان پابلۆیەو كە لەناویدا منارەیەكی بەرز ئوتێلێك هەیەو كارەكەش چوار رۆژە لەهەفتەیەكدا، كە مانەوەیە لەناو ئوتێلەكە.

وردەكاری كارەكەش چاودێری پاككەرەوەكان‌و سەرپەرشتی كاری فەرمانبەرەكان‌و پێشوازی لەمیوانەكانە، بەڵام لەو دوورگەیە، هیچ ئامێرێكی وەك ئینتەرنێت‌و تەلەفزیۆنێكی لێ‌ نییە.

هـ ـ ح