ڤیدیۆ.. دروستكردنی رۆبۆتێك بۆ بەهاناوەچوونی قوربانیانی بومەلەرزەو كارەساتەكان

جیهان

08/01/2019‌ 895 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لێكۆڵەرانی زانكۆی زویریخ رۆبۆتێكیان دروستكردووە، كە تایبەتە بەهاناوەچوونی قوربانیانی بومەلەرزەو كارەساتەكان.

ئامێرەكە بەشێوەیەك دیزاینكراوە بەزووی بتوانێت بچێتە ناو بینا داڕماوەكان‌و كار بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانە بكات لەناو بیناكان گیریان خواردووە.

رۆبۆتەكە بەسیتەمێكی پێشكەوتوو كار دەكات‌و چەند كامێرایەكی لەسەرەو دەتوانێت بەكون‌و كەلەبەرەكان بڕوات‌و خۆی بۆ ئەو شوێنانەش بگونجێنێت، كە كاری گەڕانی تێدا دەكات.

دەیڤید ڤالانكە یەكێك لە دیزاینەرانی ئەم ئامێرە دەڵێت: كاتێك لە كون و كەلەبەر و شوێنە تەنگەڵەكاندا كارمان دەكرد، بیری ئەوە كەوتەوە، كە  ئامێرێكی وا دروستبكەن تا لە دیاردە سروشتییەكانی وەك زەوی لەرزە بەتایبەتدا، هاوكاریان بێت و بتوانێت بەتێپەڕین بە نێو كون و كەلەبەرە بچووكەكاندا، زیانلێكەوتووان و برینداران لەژێر دارو دیوارە ڕووخاوەكاندا ڕزگار بكات.

ڤالانكە هەروەها دەڵێت: تایبەتمەندییەكی تری ئەو ئامێرە ڕۆبۆتییە ئەوەیە، بەخێرایی كون و كەلەبەرەكان ئاشكرابكات‌و لەگەڵیان خۆی دەسازێنێت، كە ئەو ئامێرە مەكینەیەك بە باڵەكانیەوە بەستراوەو ئاراستەی دەكات و بەخێرایی بەپێی هەلومەرجەكان خۆی دەگۆڕێت.

هـ ـ ح