شارپرێس: لەیدی گاگا لەمەراسیمی دابەشكردنی خەڵاتەكانی گۆڵدن گڵۆپی ئاڵتوونی بەعەزییەكی سەرنجراكێشەوە لەسەر فەرشی سوور دەركەوت. لەیدی گاگا، كە ئەستێرەی پۆپی ئەمریكیو هونەرمەندی ناوداری ئەو وڵاتەیە، عەزییەكەی رەنگی شینی ئاسمانی هەبوو، كە بەشێكی جەستەی دریار بوو، هەروەها زۆر فشو پانو پۆڕ بوو. لەیدی گاگا كاندیدی باشترین نمایشكاری ژن بوو، ئەوەش بە بینینی رۆڵ لە فیلمی "ئای ستار ئایز بورن"، كە توانی خەڵاتەكەش بەرێـەوەو بەوەش زۆر دڵخۆش بوو. هەروەها گاگا خەڵاتی باشترین گۆرانبێژیشی وەرگرت، ئەوەش بەهۆی گۆرانی "زەحل" (شالۆ) ، كە هەر لەفیلمەكەدا ئەو گۆرانییەشی وتووە.