شارپرێس:
محەمەد سەلاحی میسریو یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ وەك باشترین یاریزانی مانگی 12ی رابردوو دەستنیشانكرا، ئەوەش لەلایەن رابیتەی خولی ئینگلیزی.
محەممەد سەلاح لەبەرانبەر ئەو ئاستە بەرزەی لەو حەوت یارییەی مانگی 12 لەخولی ئینگلیزی پێشكەشی كرد، بە باشترین یاریزانی مانگەكە دیاریكراو خەڵاتی پێبەخشرا.
محەمەد سەلاح بۆ بردنەوەی ئەو نازناوە كێبڕكێی ئیدین هازاردیو بەلجیكیو یاریزانی چیڵسیو هاری كینی یاریزانی تۆتنهامو ریكاردۆ پێرێرای یاریزانی لیستەر سیتی و پۆڵ بۆگبای یاریزانی مانچستەر یونایتیدی كرد.
یانەی لیڤەرپوڵ ئێستا پێشەنگی خولی ئینگلیزی گرتووەو محەمەد سەلاحیش رۆڵی گەورەی هەیە لەوەی یانەكەی ئەو پلەیەی لەخولەكە هەیە.
هـ ـ ح