حكومەتی ئێران دەیەوێت سفرەكانی سەر تمەن كەمبكاتەوە

جیهان

08/01/2019‌ 1372 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بانكی ناوەندی ئێرانی لەسەر راسپاردەی حكومەتی وڵاتەكەی، دەیەوێت سفرەكانی سەر تمەنی ئێرانی كەمبكاتەوە.

بانكی ناوەندی ئێرانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی، كە ماوەیەكە رووی لەو وڵاتە كردووە، دەیەوێت سفرەكانی سەر تمەنی ئێرانی كەمبكاتەوە.

لەهەنگاوی یەكەمی بانكی ناوەندی ئێران، چوار سفر لەسەر تەمەنی ئێرانی لادەبات، بۆ ئەوەی بەها بۆ تمەن بەرانبەر دراوەكانی تر، بەتایبەتی دۆلار بگەڕێنێتەوە.

ئێران بەهۆی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر تاران، تووشی قەیرانی دارایی بووە، كە ئەوەش كاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری ئەو وڵاتە داناوەو رۆژ بەرۆژیش گەمارۆكان كاریگەری زیاتر دەردەكەوێت.

هـ ـ ح