مــنــداڵان بــەخــواردنــی مــاســـی زیــرەكـــتــر دەبــن

sharpress.net

806 جار خوێندراوه‌ته‌وه

08/01/2019‌

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوە نوێیەكان خواردنی ژەمێك ماسی لەهەفتەدا دەبێتە هۆی خەوی باشترو زیاتر بوونی بەهرەی هۆشمەندانەی منداڵان (Intelligence Quotient).

هەر بەپێی توێژینەوەكان، كە لەلایەن لێكۆلەرانی زانكۆی پنیسیلڤانیا ئەنجامدراوە، منداڵان لانیكەم جارێك لە هەفتەدا گۆشتی ماسی دەبێت بخۆن، كە I.Qی زیاتریان هەیە. 

ئەنجامەكان هەروەها ئەوەیان دەرخست  IQی ئەو منداڵە ژێر چاودێرییانە نسبەت بەو مناڵانەی، كە كەمتر گۆشتی ماسییان خواردبوو یان ئەسڵەن هەر نەیانخواربوو، 5 نمرەیەك بەرزتر‌بوو، كە ئەو منداڵانە خەوی باشتریشیان هەبووە.

جیاهۆنگ لیۆ، سەرپەرەشتیاری تیمی ئەو لێكۆڵینەوەیە، لەو بارەیەوە دەڵێت: ئەگەر دایك و باوكان دەیانەوێت منداڵەكانیان تەندروست بێت و هەڵسوكەوت و جموجۆڵیان باشتر بێت، دەبێت هەفتەی جارێك ماسی لەنێو خوارنەكانیاندا بگونجێنن، چونكە چەوری ئۆمێگا 3 لەودا زیادبوونی IQی بەدوادا دێت.

ئەو تیمە زیاتر لە 500 كچ و كوڕی 9 تا 11 ساڵی لە وڵاتی چیندا توێژینەوەیان لەسەر كردووە و دایك‌و باوكانی ئەوانیش بە هەندێك پرسیار لەبارەی چۆنییەتی خەوی ئەوان وەڵامیاندایەوە.

هاوكات ماسی سەرچاوەی باشی پڕۆتینی كەمچەوری و پڕ لەئەسیدە چەورییە پێویستەكانە، كە بەوتەی لێكۆڵەران لەمێشكدا كۆدەبنەوە و دەورێكی گرنگیان لە كاركردنی دەمارەكاندا(neurology)  دەبێت.






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved