بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە

جیهان

08/01/2019‌ 1059 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە، ئەوەش بەهۆی ئەو ئارامییەی چەند رۆژێكە لەبازاڕەكان دروست بووە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 27 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 57.33 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە رێژەی بەرزبوونەوەكەی 0.47% بووە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیەهەر بەرمیلێكی لەكۆتا مامەڵەكان بە 48.52 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 56 سەنت بەرێژەی 1.17% بەرزبووەتەوە.

گەڕانەوەی ئارامی بۆ بازاڕەكانی جیهان پەیوەندی بەهەوڵەكانی ئەمریكا بۆ رێككەوتنی بازرگانی نێوانیان هەیە، كە ئەوەش كاریگەری ئەرێنی داناوەو نرخی نەوتی بەرزكردووەتەوە.

هـ ـ ح