جوڵەی وڵاتە عەرەبییەكان دەبێتە درێژكراوەی رووداوەكانی بەهاری عەرەبی

جیهان

08/01/2019‌ 4380 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس/ وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا
بەشێك لەنووسەرانی عەرەب پێشبینی دەكەن جوڵەی ئەم دوایەی هەندێك لەوڵاتە عەرەبییەكان دەبێتە درێژكراوەی رووداوەكانی شۆرشی بەهاری عەرەبی ساڵی 2011.

هەندێك لەوانەی كۆمێنتیان لەو بارەیەوە هەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن ئەو رێكارانەی رژێمەكان لەناوچەكەدا دەگرنە بەر رێگە لەروودانی تەقینەوەی پێش بینیكراو ناگرێت، جا ئەمە درەنگ بێت یان زوو هەر رودەدات.

لەبەرانبەردا، شرۆڤەكارانی هەندێك لە رۆژنامەكان دەڵێن، هەوڵی رۆژئاوایی هەیە بۆ قۆستنەوەی جوڵەكان لە هەندێك وڵاتی عەرەبی، لەسەرویانەوە سودان، بۆ ئەوەی لەبەرژەوەندی ئیمپریالیزمی سەهیۆنی و ئەمەریكیدا بەكاری بهێنن.

تەقینەوەكانی داهاتوو
خەلیل عەنانی لە - العربی الجدید- ی لەندەنی پێشبینی ئەوە دەكات لە داهاتودا تەقینەوەیەك روو بدات لە جیهانی عەرەبیدا بە هۆی نەمانی شەرعیەت و شكستهێنانی ئابوری و سیستەمی كۆمەڵایەتیەوە. هەر لەم بارەیەوە بەردەوام دەبێت و دەڵێت: " هەر كەسێك گومان ببات دۆسیەی گۆرانكاری لە جیهانی عەرەبی سەركەوتنێكی كاتی بەدەستهێناوە لە شورشە پێچەوانەكاندا هەڵەیە، ئەو دۆخە ئالۆزەی لە دۆخی ئابوری و كۆمەڵایەتی وڵاتانی وەك مصر و ئوردن و مەغریب و جەزائیر، بەڵگەی رونن بەوەی پێداویستیەكی زۆر هەیە بۆ گۆرانكاری بنیادیی راستەقینە و راكێشانی پەتی تەقینەوەكە".

نوسەر ئاماژە بەوە دەكات ئەوەی لە سودان رودەدات دەری دەخات " كرینی كات لە بەرژەوەندی رژێمە دیكتاتۆرەكان نیە كە رەتی ەكەنەوە له كاتی گونجاودا گوێ دەنگی گەلەكەی بگرێت".

لە كۆتاییدا عەنانی دەلێت " ئارەزوی قۆرخ كردنی دەسەڵات تا هەتایە دەمێنێتەوە.. بەبێ هاوبەشی یان لێپرسینەوە لە كۆمەڵگەو هێزە زیندوەكانی، یەكێكە لە هۆكارەكانی پشت تێك چونی دۆخەكان لە وڵاتە عەرەبیەكاندا، ئەمەش وا دەكات لە نێوان سەقامگیری و نائارامیدا بیهێڵێتەوە، تیایدا نە گرەنتی مانەوەی قۆرخكاران هەیە، نە گۆرانكاریەكی توندی  وا كە دەولەت و كۆمەڵگە بەیەكەوە راماڵێ".

شەفیع سعید لە - قودسی عەرەبی – لەندەنی وای دەبینێ هەرچەندە رژێمەكان بیانەوێ سەركوتكاری و توندو تیژی بەكاربهێنن بۆ زاڵ بوون بەسەر جوڵانەوە میللیەكان، ناتوانن رێگە لە تەقینەوەی بگرن، ئەو رژێمانەی لە گەلەكانیان تۆقیون و ناوخۆیان بەهۆی ئەو تۆقاندنەوە هەڵوەشاوەتەوە، ئەوا زۆر لەو بێ تواناتر دەبێت بەرانبەر گەل خۆی بگرێت و لە كۆتاییدا كۆ دەنگی لەسەر گۆرانكاری پەیدا دەبیت.

تۆقین لە مصرو سوریا و یەمەن
ناوبراو لە وتارەكەیدا بەناونیشانی – گەنجان و گۆرانكاری لە سودان- بەردەوام دەبیت و نوسیویەتی " رژێمە گەندەڵ و سەركوتكەرەكان دەیانەوێ نیشتمان تەنها بۆ گەنجانە بیت كە چەپلەیان بۆ لێدەدات".

حیان جابر لە - العربی الجدید-ی لەندەنی دەڵێت: سیستەمی جیهانی كاری لەسە ئەوە كرد شوڕشی سوریا بكاتە ترسێك بۆ گەلانی راپەریو بە شێوەیەكی بەردەوام و وا بكات گەلان لە بەردەم دوو بژاردەدا بن: سەرشۆركردنێكی رەها بۆ دەسەلاتی ئیستا و قبوڵكردنی سەرجەم شێوەكانی گەندەلی و بەتاڵان بردن و خزم خزمێنە، یان وێران كردنی وڵات و كۆمەلگەو پاشان بەرپرسیارێتی خستنە سەر سەرجەم خۆپیشاندەران؛ ئەوانەی بێ دەنگی رەتدەكەنەوە بەرانبەر پێشێلكاریەكان.
نوسەر وای دەبینێ ترسی سوری و مپری و یەمەنی و لیبی، و نمونەی تونسی، بە چاكە و خراپەیانەوە، وا دەكات ببیتە یەكیك لە سەرچاوەكانی گەلان و جوڵانەوە نارەزایەتیەكان بە ئەزمون و عیبرەتەكانیانەوە، ئەمەش دەبیتە مایەی بەرزكردنەوەی بەختی جوڵانەوە نارەزایەتیەكانی داهاتو بۆ بەدەست هێنانی ئامانجەكان، بەكەمترین زیانی مادی و مرۆیی.

حیان جابر ئاماژە بۆ ئەوە دەكات " گەلی عەرەب بە جولانەوەو نارەزایەتیەكانیەوە، هەنگاویك دەنێت، ئەگەر نەلێین چەند هەنگاوێكی زۆر، لە هەلبژاردەو رۆشنبیرەكانی عەرەب، بە شێوەیەك دوبارە وینەی سەرەتاكانی شۆرشی تونسی وەبیر دێنێتەوە".

سهیر عبد الرحیم لە - الانتباه-ی سودانی هیرشێكی توند دەكاتە سەر ئەوانەی بە هەلپەرست ناویان دەبات بەهۆی ئەوەی هەندێك لە سیاسەكان لە بەلگەنامەی نیشتمانی كشانەوە و دەڵێت ئەوانە لەنێو گەنجانی شورشدا بۆ بەدەستهێنانی شەرەف دەگەرێن، ئەو گەنجانەی كە كەس لە پشتیان نەبو، بە ئازایەتیەوە چونە سەرشەقام و هاواریان بۆ نیشتمان كرد بەبێ گوێدانە رەگەزپەرستی و ئینتمای تەسكی حزبایەتی، بەبێ ئەوەی بەرنامەی حیزبی و فروفیڵ، ئەوان بۆ نان و سوتەمەنی و ئازادی و گۆرانكاری خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. داواشیان لێدەكات ئەو جۆرە كەسانە پشت گوێ نەخەن و رێگە بدەن سواری شەمەندەفەری شۆرش بن و وەك بەشێك خۆشی سەیریان بكەن، بەلام كاتێ دۆخەكە ئارام بوەوە لە زوترین كاتدا هەلیان وەرێنن.

كەوتن و بێ هیوایی عەرەب
رەبی شاهین لە - رای الیوم- ی لەندەنی وای دەبینێ كە " ئەوەی لە گۆرەپانی عەرەبیدا روودەدات لە دیمەنی شورش و خۆپیشاندان هەروەك سودان، كە بەدەست دابەش بوون و شەرەوە دەناڵێنێ لە ساڵی 2011 ەوە، ئەمەریكا بەرێككەوتن لەگەل وڵاتە عەرەبیەكان بەشدارن لەو دابەش بونەی بەسەر سودانی دەولەمەنندا هتوە، بۆ ئەوەی پارچە پارچەی بكەن بۆ بەشی باكور و باشور"، لە دیدی نوسەرەوە رۆژانی داهاتو شۆرشی ئەمەریكی روودەدات بە جۆرێكی تر.

ناوبراو دەڵێت " گەلی سودان بەم جولانەوەیەیان گوزارشت لە توڕەیی خۆیان دەكەن بەرانبەر سیاسەتەكانی ئەوانەی نەیانتوانی وا بكەن تاك و خێزنەكان بە خۆشگوزەرانی و شكۆوە بژین، كەچی بەرهەمەكەیان دەروات بۆ ئەوانەی خاوەن ماف نین".

رەبی شاهین ئاماژە بۆ هەوڵەكانی ئەمەركیا دەكات بە ئاراستەی قۆستنەوەی ئەو هەڵانەی نوێنەری گەلان دەیكەن، كە دەستكردی خۆیانن، بۆ ئەوەی یاریەكی نوێیان پێ بكەن، و هاوڵاتی عەرەبی ببێتە چرایەك و سەرەداوی یاریەكەیان بۆ دەربهینێ، جا ئەوانە بریار بەدەست بن یان نا، بۆ جێبەجێكردنی ئەو پلانە دوورانەی كە پێشبینی ناكرێن، ئەمەش لە كۆتاییدا لە بەرژەوەندنی ئیمپریالیزم و سەهیۆنیدا كۆتایی دێت.


فەیسەل عەساف لە -حەیات- ی لەندەنی دەڵێت " لەگەل ئەوەی كەنداو سەقامگیرە - سعودیە و ئیمارات- بەلام ئەوان سەرچاوەی كەوتن و شكستەكانی عەرەبن، ئەوانەی قوربانیان زۆر دا لە گرەو كردن لەسەر نیشتمانەكانیان".

فواد بەتاینە لە -رای الیوم-ی لەندەنی وای دەبینێ " جوڵەی شەقامی ئوردنی بۆتە پێویستیەكی نیشتمانی و نەتەوەیی و پالشتی راستەقینە بۆ پاشا بەروی فشارە عەرەبی و بیانیەكاندا".

ناوبراو دەڵێ " بنكەی جولانەوەكە فراوان دەبێت بەبێ سەركردایەتی، ئەمەش ئەنجامی جەختكردنەوەی جەماوەرە بۆ گۆرانكاری راستەقینە، و لەدەستدانی سەركردایەتی یەكگرتو لە بەرژەوەندی جولانەوەكەو ئاسایشی كۆمەلایەتی و دەولەتدا نیە، لەبەرئەوە ئێمە لەگەل كات لە پێشبڕكێداین لە نێوان گۆرانكاری ئیداری و دروست كردنی سەركردایەتیەكی بە كۆمەلی یەكگرتو بۆ جولانەوەیەكی بەهێز بۆ ئەوەی قولبێتەوە و ببێتە گوزارشت و بە ئاگابون و گوتاری سیاسی".

سەرچاوە: BBC