شارپرێس:
سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌ردانی قه‌ته‌ر ده‌كات‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته چه‌ند پرسێك تاوتوێده‌كات.
میدیاكانی قه‌ته‌ر بڵاویانكرده‌وه، ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌ردانی ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ده‌كات، له‌لایه‌ن شێخ ته‌میم بن حه‌مد ئال سانی میری قه‌ته‌ره‌وه پێشوازیی لێده‌كرێت.
میدیاكانی قه‌ته‌ر ده‌شڵێن، له‌و سه‌ردانه‌دا به‌رهه‌م ساڵ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌یان پرسی به‌نده‌ری حه‌مد-ی قه‌ته‌ر‌و ئوم قه‌سر-ی عێراق تاوتوێده‌كات، كه قه‌ته‌ر ده‌یه‌وێت عێارق زیاتر هه‌مانگ بێت له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق وه‌ك ترانزێت به‌كاربهێنێت بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ توركیا، كوه‌یت، ئوردن‌و ئێران.
ڕ . ج