شارپرێس:
په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ ڕۆژی پێنج شه‌ممه دواخست، ئه‌ویش به‌هۆی ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بۆ ڕۆژی پێنج شه‌ممه دواخراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی دیكه ئاشكرابكات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بڕیاربوو ئه‌مرۆ ژماره‌یه‌ك كاندیدی دیكه بۆ حكومه‌تی عێراق متمانه‌یان پێبدرێت، به‌ڵام به‌هۆی ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كاندیدانه، نه‌توانرا كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌نجامبدرێت.
ڕ . ج