حاكم ڕزگار به‌فه‌رمی بووه‌ كاندید بۆ پۆستی وه‌زیری دادی عێراق

عیراق

08/01/2019‌ 6938 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناوی كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، به‌رگریی‌و داد-ی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی عێراق كرد.

به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه‌ واژۆی عادل عه‌بدلولمه‌هدی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراقی له‌سه‌ره‌، حاكم ڕزگار ئه‌مین، وه‌ك كاندیدی وه‌زیری دادی عێراق ئاراسته‌ی په‌رله‌مان كراوه‌ بۆ متمانه‌ به‌خشین به‌ ناوبراو.

هاوكات له‌نوسراوه‌كه‌دا فالح فه‌یاز وه‌ك كاندیدی وه‌زیری ناوخۆ، سه‌لیم جبوری وه‌ك كاندیدی وه‌زیری به‌رگریی عێراق ده‌ستنیشانكراون.

ڕ . ج