شارپرێس:
یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بڕیار له‌چاره‌نوسی ماسیمیلیانۆ ئه‌لیگێری ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ی ده‌دات.
ڕۆژنامه‌ی تۆتۆ سپۆرت بڵاویكرده‌وه، مانگی ئاداری ئه‌مساڵ ئیداره‌ی یانه‌ی یۆڤانتۆس بڕیار له‌مانه‌وه یاخود ڕۆیشتنی ئه‌لیگێری ڕاهێنه‌ر له‌یانه‌كه ده‌دات.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هه‌ردوولا تا ڕاده‌یه‌ك گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن له‌و باره‌یه‌وه، بۆیه چاوه‌ڕێده‌كرێت ئه‌لیگێری له‌و یانه‌یه به‌رده‌وام بێت.
پێشتر زۆرێك له ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ده‌دا، كۆتایی ئه‌م وه‌رزه زه‌ینه‌دین زێدانی فه‌ره‌نسی ده‌بێته ڕاهێنه‌ری یۆڤانتۆس.
ڕ . ج