شارپرێس:
هەڵبژاردەی عێراق له ئه‌ركێكی قورس‌دا رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ڤێتنام بووه‌وه و توانی سێ خاڵی یارییه‌كه به‌ده‌ستبهێنێت و بچێته ناو رکابەرییەکانی جامی ئاسیاوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ڤێتنام له یاریگای شاری زایدی وەرزشیرووبه‌ڕووی یه‌كبوونه‌وه و عێراق توانی به سێ گۆڵ به‌رانبه‌ر به دوو گۆڵ یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی پێبهێنێت.
له خوله‌كی 25 دا عەلی فایز یاریزانی عێراق بەهەڵە گۆڵی له خۆیان تۆماركرد و ڤێتنامی پێشخست، دواتر و له خولەکی 35 موهەنەد عەلی بەلێدانێکی بەهێز توانی ئەنجامەکە بۆ عێراق یەکسانبكاته‌وه‌و دوای ئەوەش لە خولەکی 42 چۆنگ فۆنگ گویێن گۆڵی دووەمی بۆ هەڵبژاردەی ڤێتنام تۆمارکرد.
لە گێمی دووەمدا لە خولەکی 60 هومام تارق، دوای چەند خولەکێک لە هاتنە ناوەوەی بۆ نێو یاریگە ئەنجامەکەی بۆ عێراق یەکسانکردەوە، بەر لەوەی یارییەکەش کۆتاییبێت، لە خولەکی 89 عەلی عەدنان گۆڵه‌كانی عێراقی كرده سێ گۆڵ و توانیان یارییه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كۆتایی پێبهێنن.
ه.م