شارپرێس:
حاكم رزگار ئه‌مین، ئه‌ندامی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كاندیدبوونی بۆ پۆستی وه‌زیری دادی عێراقه‌وه ده‌دوێت و ده‌ڵێت، تاوه‌كو ئێستا به فه‌رمی بۆ ئه‌و پۆسته ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه عادا عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سێ ناوی دیكه‌ی بۆ ئه‌و سێ وه‌زاره‌ته‌ی له كابینه‌كه‌یدا ماون و پڕنه‌كراونه‌ته‌وه پێشكه‌شی په‌رله‌مانی عێراق كرد و یه‌كێك له كاندیده‌كان حاكم رزگار ئه‌مین-ی كه كورده.
حاكم رزگار ئه‌مین له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ری شه‌فه‌ق رایگه‌یاندووه، "تاوه‌كو ئێستا به فه‌رمی بۆ ئه‌و پۆسته ئاگادار نه‌كراومه‌ته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "راسته كه سیڤیم پێشكه‌ش به عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پۆستێك له چوارچێوه‌ی پسپۆرێتی خۆم له حكومه‌تی نوێی عێراق وه‌ربگرم".
دووپاتیشی كردووه، "هه‌ندێك زانیاری ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، عادل عه‌بدولمه‌هدی ناوی منی وه‌ك كاندیدی یه‌كلاكه‌ره‌وه له نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی داد پێشكه‌ش كردووه".
حاكم رزگار یه‌كه‌م سه‌رۆكی داگای تاوانه‌كانی تایبه‌ت به دادگاییكردنی سه‌دام حسێن بوو چه‌ندین دانیشتنی تایبه‌ت به دادگاییكردنی به‌ڕێوه‌برد.
ه.م