یەکێتی لە کەرکوک: ئاڵای کوردستان و عێراق و یەکێتیمان پێکەوە لەسەر بارەگاکانمان هەڵکردوە

عیراق

08/01/2019‌ 1901 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کەرکووک، رایدەگەێنێت "یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاڵای کوردستانی لە سەرجەم بارەگاکانی لە کەرکووک هەڵکرد"

کەمێک لەمەوبەر رەوەند مەلا مەحموود، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی دوو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری کەرکوک ڕایگەیاندوە "لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکووک، بڕیاردرا بە بەرزکرنەوەی هەرسێ ئاڵای کوردستان و ئاڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئاڵای عێراق بەیەکەوە لەسەر سەرجەم بارەگاکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان. بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان هەماهەنگی کراوە".

رەوەند مەلا مەحموود ئاماژەی بەوەداوە  "دەمێکە لەهەوڵی ئەوەداین ئاڵای کوردستان لە کەرکووک بەرزبکرێتەوە، بەڵام نەماندەویست کێشەی لێ بکەوێتەوە، چونکە لە کۆی 12 کورسی پەرلەمان، 6 کورسیان لە کەرکووک بەدەست کوردەوەیە، کە پەرلەمانتاری یەکێتی نیشتمانی کوردستانن. بۆیە وەکو کورد بەمافی خۆمانی دەزانین ئاڵای کوردستان لە کەرکووک بەرزبکەینەوە".

هاوکات ئیدریس حاجی عادل جێگری مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاندوە "له‌سه‌ر بڕیاری ئاسۆ مامه‌ند لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كێتیی له‌كه‌ركوك هه‌ڵكراوه‌".

ئیدریس حاجی عادل  ئاماژەی بەوەداوە "یه‌كێتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی سنوره‌كه‌دا كردوه‌".

ئەوەش دوای نزیکەی ١٥ی مانگی تەواو دێت لە دوای ڕوداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ەوە کە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەشاری کەرکوک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە یاساغ کراوە.
هـ ـ ر

بەپەلە