بارسا بەدوای جێگرەوەی سوارێزدا دەگەڕێت

وەرزش

08/01/2019‌ 562 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ڕایدەگەێنێت "یانەی بەرشەلۆنە هەوڵەکانی بۆ کڕینی هێرشبەرێکی نوێ دەستپێکردوە تا جێگەى لویس سوارێزی ئۆرۆگوای بگرێتەوە".


رۆژنامەى مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردوە "ئیدارەى یانەى بەرشەلۆنە لەدواین کۆبونەوەیدا گفتوگۆیان لەسەر کرینی هێرشبەرێکی نوێ کردوە".


ڕۆژنامەی مارکا ئاماژەی بەوەداوە "ئێستا پێنج یاریزان لەسەر مێزی گفتوگۆی یانەى بەرشەلۆنەیە تا گرێبەست لەگەڵ یەکێکیان ئەنجام بدەن بۆ ئەوەى جێی سوارێز بگرێتەوە کە لە ئێستادا بەهۆی گەورە بونی تەمەنییەوە ئاستی وەک پێویست نەماوە".


رۆژنامەى مارکا ناوی هەر پێنج هێرشبەرەکەى ئاشکراکردوە کە ئیدارەى بەرشەلۆنە چاودێرییان دەکات ئەوانیش بریتین لە "کریستۆڤ بیاتیکی هێرشبەری جەنەوا و نیکۆلاس پیپی هێرشبەری لیل و ماکسی گۆمێزی هێرشبەری سێلتاڤیگۆ و لۆکا یۆڤیتیچی هێرشبەری ئینتراخت فرانکفۆرت و تیمۆ ڤێرنەری هێرشبەری لایبزیگن".

هـ ـ ر