سەرۆکی یانەی بەنفیکا: دەرگامان بۆ مۆرینۆ کراوەیە

وەرزش

08/01/2019‌ 617 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی یانەی بەنفیکای پرتوگالی لەنامەیەکدا داوا لەمۆرینۆ دەکات بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و ڕاهێنەرایەتی بەنفیکا بکات.

ڕۆژنامەکانی پوەتوگال نامەیەکی لویس فلیپی فیریرا سەرۆکی یانەی بەنفیکا بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا بە مۆرینۆی وتووە "وەرە بۆ یانەکەم و ئەرکی ڕاهێنەراتیکردنی بگرە ئەستۆ پارە کێشە نیە ، یانەکە دەبێتە ماڵی خۆت".

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە مۆرینۆ دوای وازهێنان لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتیکردنی یانەی مانچستەریۆنایتد ئێستا بە بێ یانە ماوەتەوە.
هـ ـ ر