شارپرێس:
یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی، به‌فه‌رمی گرێبه‌ستكردنی
له‌گه‌ڵ جان كلێر تۆدیبۆی به‌رگریكاری یانه‌ی تۆلۆزی فه‌ره‌نسی راگه‌یاند.
یانه‌ی بارسێلۆنابه‌فه‌رمی گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ جان كلێر تۆدیبۆی
به‌رگریكاری یانه‌ی تۆلۆزی فه‌ره‌نسی راگه‌یاند و ئاماژەی بەوەداوە "یاریزانه‌كه له 1/7/2019 به فه‌رمی په‌یوه‌ندی
به ریزه‌كانی یانه‌كه‌مانه‌وه ده‌كات".
یانەکە ئەوەشی وتوە "ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن 19 ساڵییه
بێبه‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندی به بارساوه ده‌كات، به‌و پێیه‌ی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا
ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تۆلۆز كۆتایی دێت".
تۆدیبۆ، كه زۆر سه‌رسامه به تیاگۆ سیلڤای به‌رگریكاری به‌رازیلی،
بێجگه له به‌رگری ده‌توانێت وه‌ك یاریزانی ناوه‌ڕاستی به‌رگریكاریش یاری بكات
هـ ـ ر