سۆلاری بەرگری لەمۆدریچ دەكات

وەرزش

09/01/2019‌ 245 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سانتیاگۆ سۆلاری ئەرجەنتینی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، بەرگری لەلۆكا مۆدریچی كرواتی‌و یاریزانی یانەكەی كرد.

سانتیاگۆ سۆلاری لەبەرانبەر ئەو رەخنانەی لەمۆدریچ دەگیرێت بەرگری لەو یاریزانە كردو رایگەیاند ، مۆدریچ راست دەكات، كە یانەی ریاڵ مەدرید كێشەی هەیە.

ئەو یاریزانە كرواتییە لەچەند رۆژی رابردوو رایگەیاند، كێشە لەناو یاریزانانی ریاڵ مەدرید هەیەو بەو هۆیەشەوە ناتوانن لەیارییەكان ئاستی بەرز پێشكەش بكەن‌و ئەوەش وایكردووە ئەنجامی باش تۆمارنەكەن.

بەو هۆیەوە رەخنەی توند لەمۆدریچ گیرا، بەڵام سۆلاری رایگەیاند، لەجیاتی ئەوەی رەخنە بگیرێت، دەبێت هەموو لایەك كار بۆ ئەوە بكەن، كێشەكان چارەسەر بكەن، بۆ ئەوەی لەیارییەكانی داهاتوو ئەنجامەكانیان باش بكەن.

هـ ـ ح

بەپەلە