پالاسیۆس لەریاڵ مەدرید نزیك دەبێتەوە

وەرزش

09/01/2019‌ 355 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیزیكیل پالاسیۆسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی ریڤەرپیڵتی ئەو وڵاتە دانی بەوەدانا، كە لەیانەی ریاڵ مەدرید نزیك بووەتەوە.

پالاسیۆس لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، گفتوگۆكانی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید باش چووەتە پێشەوەو رەنگە لەچەند رۆژی داهاتوو پەیوەندی بەو یانە مەدریدییەوە بكات.

ئەو یاریزانە كە تەمەنی تەنیا 20 ساڵە لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بەو هۆیەشەوە یانەی ریاڵ مەدرید ماوەیەكە لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی بكرێت.

پالاسیۆس هیوای خۆی نەشاردووەتەوە، بەوەی لەیانەیەكی گەورەی وەك یانەی ریاڵ مەدرید یاری بكات‌و راشیگەیاندووە، بەم نزیكانە ئەو ئاواتەی یەتە دی‌و بەخەونەكەی دەگات.

هـ ـ ح

بەپەلە