شارپرێس:
یانەی چیڵسیو پاریس سان جێرمان چاویان لەوەیە لەكۆتایی ئەم وەرزە یاریزانێكی ریاڵ مەدرید بكڕن.
رۆژنامەی دەیلی میرۆری بەریتانی بڵاویكردەوە، هەردوو یانە ئینگلیزیو فەرەنسییەكە دەیانەوێت كەریم بنزیمای فەرەنسیو یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بكڕن.
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی چیڵسی بۆ شوێنگرەوەی ئەڤارۆ مۆراتای ئیسپانی ، كە روو لەیانەی ئیشبیلییە دەكات، كەریم بنزیما دەكرێت.
هەروەها یانەی پاریس سان جێرمانیش بۆ ئەگەری رۆشتنی نیمار دایسڤای بەرازیلیو یاریزانی یانەكەی دەیەوێت ئەو یاریزانە فەرەنسییە بكرێت.
هـ ـ ح