شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینیو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە گۆڵێكی پێویستە بۆ ئەوەی ژمارەی گۆڵەكانی بگەیەنێتە 400 گۆڵ لەخولی ئیسپانی.
میسی ئێستا خاوەنی 399 گۆڵە لەخولی ئیسپانیو بە گۆڵێك دەگات بەگۆڵی ژمارە 400، كە ئەوەش بۆ ئەو یاریزانەو بۆ خولی ئیسپانیش ژمارەیەكی مێژوویی دەبێت، كە هیچ یاریزانێك لەو خولە ئەو ژمارە گۆڵەی تۆمارنەكردووە.
میسی لەیارییەكانی خولی ئیسپانی رۆڵێكی گەورەی هەیەو بۆ یانەكەی ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكاتو بەو هۆیەشەوە چەندین ژمارەی پێوانەیی كردووە بەناوی خۆیەوە.
هـ ـ ح