پیپی گەڕایەوە بۆ ماڵە كۆنەكەی

وەرزش

09/01/2019‌ 339 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی پۆرتۆی پرتوگالی كڕینی یاریزانی ناوداری وڵاتەكەی كلیپەر پیپی راگەیاند.

پیپی، كە تەمەنی 2004 بۆ 2007 بۆ یانەی پۆرتۆ یاری كرد، دواتر رووی لەیانەی ریاڵ مەدرید كردو پاشان دوو وەرزە بۆ یاری فنارباحچەی توركی دەكات، بەڵام ئێستا دەگەڕێتەوە بۆ یانە كۆنەكەی.

پیپی بەگرێبەستێكی 30 ملیۆن یۆرۆ (34.3 ملیۆن دۆلار) گەڕاوەتەوە یانەی پۆرتۆو بڕیارە لەو یانەیە درێژە بەژیانی وەرزی بدات.

پیپی لەیانەی ریاڵ مەدرید ئاستێكی بەرزی پێشكەش دەكرد، بەڵام بەهۆی هەڵچوونی تەمەنی فرۆشتی‌و دوو ساڵە لەخولی توركی یاری دەكات.

هـ ـ ح