خواردنەوەی كوپێك قاوە یان چا بەسە بۆ كوشتنی منداڵی ناو سكی دایك

sharpress.net

418 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/01/2019‌

شارپرێس:
دەستەی تەندروستی ئەمریكی توێژینەوەیەكی ئەنجامداوەو بەپێی توێژینەوەكەش چاو قاوە زیانی زۆری هەیە بۆ كۆرپەی ناو سكی منداڵان.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، خواردنەوەی دوو كۆپ قاوە، یان سێ‌ كوپ چایی بەشێوەی رۆژانە بەسە بۆ ئەوەی زیانی گەورە بەكۆرپەی ناو سكی دایك بگەیەنێت، تا ئاستی كوشتنی.

هاوكات توێژینەوەیەك لەزانكۆی "دبلن كولیدج"ی ئیرلەندی ئەنجامدراوەو رۆژنامەی دەیلی مەیل ناوەڕۆكەكەی بڵاوكردووەتەوە، كە بەپێی ئەنجامی ئەو توێژینەوەیەش، خواردنەوەی كوپێك، قاوە یان چا دەبێتە هۆی لەناوبردنی منداڵی ناو سكی دایك.

توێژینەوەكە ئاشكراشیكردووە، كە هۆكاری ئەو زیانەی چاو قاوە بۆ منداڵ بوونی مادەی كافاینە، كە نابێت دایكانی دوو گیان بیخۆن، یان ئەگەر خواردیان رۆژانە لە 200 میللیگرام زیاتر نەبێت.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved