پەیوەندییەكی راستەوخۆ لەنێوان پاكی ددان‌و توانای سێكسی پیاوان هەیە

تەندروستی

09/01/2019‌ 2312 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی، پەیوەندییەكی راستەوخۆ لەنێوان پاكی ددان‌و تونای سێكسی پیاوان هەیە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، لە پێنج كەس كە كێشەی تونای سێكسیان لەناو پیاوان هەیە، بەجۆرێك لەجۆرەكان گیرۆدەن لەنەخۆشییەكانی ددان، بەتایبەتی پیسی‌و كلسگرتنی ددانەكان.

توێژینەوەكە لەزانكۆیەكی چینی لەسەر 213 هەزار كەس ئەنجامدراوەو بەوەش گەیشتووە، كە پەیوەندی راستەوخۆ لەنێوان پاكی ددان‌و توانای سێكسی هەیە.

توێژینەوەكە بەپێویستی دەزانێت، پیاوان دەبێت گرنگییەكی زۆر بدەن بە پاكی ددانەكانیان‌و سەردانی پزیشك بكەن بۆ چارەسەری نەخۆشییەكانی ددان‌و چارەسەركردنی.

هـ ـ ح