فیفی عەبدە دانی پێدا دەنێت.. هەوڵی ئەوە دراوە دەستدرێژی بكرێتە سەر

هەمەڕەنگ

09/01/2019‌ 995 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فیفی عەبدە، هونەرمەندی میسری، بۆ یەكەم جار دانی بەوەدا نا، كە هەوڵدراوە دەستدرێژی سێكسی بكرێتە سەری.

فیفی عەبدە لەمیانی بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی "تخاریف" لەكەناڵی "ئێم بی سی میسر"ی سعودیی، لەلایەن یەكێك بەشداربووانی فیلمی "امرأە واحدە لا تكفی" هەوڵی دەستدرێژی سێكسی بۆ سەری دراوە.

لەو فیلمەدا جگە لەبەشداری فیفی عەبدە هونەرمەندی كۆچكردووی میسری محەمەد زەكی بەشداری كردووە، كە لەلایەن ئیناس دغیدی لەساڵی 1990 كاری دەرهێنانی بۆ كراوە.

فیفی ئاشكراشیكردووە، كە لەكاتی تۆماركردنی دیمەنێكی فیلمەكە هەوڵی ئەوە دراوە دەستدرێژی سێكسی بكرێتە سەری، ئەویش رووبەڕووی هەوڵەكە بووەتەوەو رێگری كردووە.

فیفی عەبدە بەم دوایانە گەڕاوەتە دونیای هونەر، كە یەكێكە لەسەماكارە بەناوبانگەكانی جیهانی عەرەبی‌و بەم دوایانەش لەچەند بۆنەیەكی جیاواز دەركەوتووە.

هـ ـ ح