گرێبەستێكی خەیاڵی.. رۆناڵدۆ یاریكردنی لەخولەكانی كەنداوی عەرەبی رەتكردووەتەوە

وەرزش

09/01/2019‌ 326 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی، پێش ئەوەی روو لەیانەی یۆڤانتۆسی ئیتالی بكات، گرێبەستێكی تری خەیاڵی لەبەردەم بووە، بەڵام رەتیكردووەتەوە.

رۆژنامەی "ئینترلینیس"ی ئیسپانی بڵاویكردەوە، كە رۆناڵدۆ لەوڵاتی ئیماراتەوە ئەو گرێبەستەی پێگەیشتووە بۆ ئەوەی لەخولی ئەو وڵاتە یاری بكات، ئەوەش دوای جێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانە ئیماراتییەكە ئامادە بووە موچەیەكی 60 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە بداتە ئەو یاریزانە، بەڵام رۆناڵدۆ رەتیكردووەتەوەو جەختیكردووەتەوە روو لەیانەی یۆڤانتۆس دەكات.

رۆناڵدۆ هاوینی رابردوو لەیانەی ریاڵ مەدریدەوە رووی لەیانەی یۆڤانتۆس كرد، كە بەهای گرێبەستەكەی 105 ملیۆن یۆرۆ بە موچەی 30 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە بوو.

هـ ـ ح