كاروانی وەرزشی فینگەر بەرەو قەتەر دەڕوات

وەرزش

09/01/2019‌ 264 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یەكێتی تۆپی پێی قەتەری دەیەوێت كەسێكی دیار بكاتە راهێنەری هەڵبژاردەكەی ئەوەش بۆ یارییەكانی مۆندیالی 2022 ، كە ئەو وڵاتە میوانداری یارییەكانی دەكات.

بەپێی رۆژنامەی "فرانس فوتبۆڵ" یەكێتی تۆپی پێی قەتەر بۆ ئەو مەبەستە ناوی ئارسن فینگەری فەرەنسی‌و راهێنەری پێشووی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی دیاریكردووە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە یەكێتییەكە بۆ ئەو مەبەستە گرێبەستێكی گەورەی ئامادەكردووەو دەیەوێت بەم نزیكانە لەگەڵ فێنگەر دەست بەگفتوگۆ بكات‌و گرێبەستی لەگەڵ واژوو بكات.

یانەی ئارسیناڵ هاوینی رابردوو ئارسن فینگەری لەپۆستەكەی دوورخستەوە، كە چەندین ساڵ راهێنەری ئەو یانە ئینگلیزییە بوو، یەكێكە لەگەورەكانی جیهانی تۆی پێ‌.

هـ ـ ح