ریاڵ مەدرید بەهای شكاندنی گرێبەستەكەی دیاز دەكاتە بڕێكی خەیاڵی

وەرزش

09/01/2019‌ 474 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدرید لەگەڵ ئیبراهیم دیاز رێككەوت، كە یەكێكە لەدەرچوانی ئەكادیمیای یانەی مانچستەر یونایتید.

یانەی ریاڵ مەدرید، بە بەهای 15 ملیۆن جونەی ئیستەرلینی ‌و گۆڕانكاری پێنج ملیۆن جونەی گرێبەستی لەگەڵ ئەو یاریزانە لاوە ئەنجامداوە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردەوە، كە یانەی ریاڵ مەدرید نایەوێت بەئاسانی ئەو یاریزانەی لەدەست بچێت، بۆیە بەهای شكاندنی گرێبەستەكەی كردووەتە خەیاڵی.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە بەهای شكاندنی گرێبەستەكەی ئیبراهیم لەلایەن یانەی ریاڵ مەدریدەوە كراوە بە 750 ملیۆن یۆرۆو گرێبەستەكەشی بۆ ماوەی شەش ساڵە.

دیاز لەو گرێبەستە لەیانەی ریاڵ مەدرید كەوتە پێش گرێبەستەكانی ئیسكۆ و ماركۆ ئاسینیسۆ و دانی سیبایۆس.

هـ ـ ح