ئەمریكا داوای رادەستكردنی بنكەی سەربازی "K1"ی كەركوك لەهێزە عێراقییەكان دەكات

عیراق

09/01/2019‌ 1248 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەقسەی بەرپرسێكی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، هێزە ئەمریكییەكان لەكەركوك داوای رادەستكردنی بنكەی سەربازی " K1"یان لەهێزە عێراقییەكان كردووە.

نوری حەمەعەلی بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركوكی هێزەكانی پێشمەرگە رایگەیاند، لەدوو رۆژی رابردووداو دوای جوڵەكردنی هێزەكانی ئەمریكا بەرەو كەركوك ، ئەو هێزانە داوای رادەستكردنی ئەو بنكە سەربازییەیان لەهێزە عێراقییەكان كردووە.

نوری حەمەعەلی راشیگەیاند، لەئێستادا هێزێكی گەورەی ئەمریكی لەنبكەی سەربازی K1 لەكەركوك‌و دەیانەوێت بنكە سەربازییەكەش گەورە بكەن، بەبێ‌ ئەوەی روونكردنەوەی زیاتر لەو بارەوە بدات.

ئەمە لەكاتێكدایە، چەند رۆژێكە جوڵەی هێزە ئەمرییكەكان لەباشووری كەركوك زیادیكردووەو تائێستاش بەرپرسانی ئەو وڵاتە هۆكاری ئەو جوڵە سەربازییانەیان رووننەكردووەتەوە.

بنكەی سەربازی K1 15 كلم لەناوەندی شاری كەركوكەوە دوورەو پێشتر بەدەست هێزەكانی پێشەرگەوە بوو، بەڵام لەدوای رووداوەكانی 16 ئۆكتۆبەری 2017، كەوتە دەست هێزە عێراقییەكان.

هـ ـ ح