دیاریكردنی نەخۆشی شێرپەنجە لەڕێگەی هەناسەوە

sharpress.net

401 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/01/2019‌

شارپرێس:
لێكۆڵەڕانی بەریتانیا ئامێرێكیان داهێناوە، كە بەلێكدانەوەی هەناسەدانی نەخۆش، بوونی شێرپەنجە لەجەستەی ئەواندا دیاریدەكات.

ئەم تاقیكردنەوەیە بۆ دەستنیشانكردنی نیشانەكانی یەكەمی نەخۆشییەكە دیزاینكراوە، كە لەڕێگەی هەناسەوە دێتە نێو جەستەوو بەو شێوەیە پێویستی بە سەمپڵ و نموونە وەرگرتن، لانیكەم لە 50%كەمتر دەبێتەوە.

بەوتەی لێكۆڵەران ئامێرێكێكی وا دەتوانێت ساڵانە گیانی هەزاران كەس ڕزگار بكات، هەروەها دەتوانێت ماددەی كیمیایی پەیوەست بەگرێ و لووە شێرپەنجەییەكان بۆ چارەسەركردنی پێویست بدۆزێتەوە.

ئەو تەكنۆلۆجیایە لەماوەی دوو ساڵ بۆ 1500 نەخۆش تاقیدەكرێتەوەو لێكۆڵەران هیوادارن لە ماوەی دەیەكانی داهاتوودا تاقیكردنەوە بەم ئامێرە جێگرەوەی بەرنامەی دیاریكردنی نەخۆشییەكان لە ئێستادا بێت.

دەیڤید كروزبی، لەناوەندی لێكۆڵینەوەیی شێرپەنجەی بەریتانیاوە دەڵێت: ئەم ئامێرە بو دیاریكردنی نەخۆشییەكان بەسوودەو ئەگەر بتوانین شێرپەنجە لەدەستپێكدا پێ‌بزانین، ئەگەری دەرمانی ئەو زیاتر دەبێت.

ئەو تەكنۆلۆجیا داهێنراوە ئەنجامی كارەكانی "بیلی بۆیل" لێكۆڵەری زانكۆی كەمبریجە، كە پاش مردنی هاوسەری بەهۆی شێرپەنجەی كۆڵۆنەوە، لەتەمەنی 36 ساڵاندا ئەو ئامێرەی داهێنا.

ئامێرەكە پێكهاتەی پڕشەپۆلی سروشتی VOC لێكدانەوە بۆ دەكات، كە لە ڕێگەی خوێنەوە بو هەناسەی كەسەكە دەگوازرێتەوەو بەشێوازێكی دروست پەیوەندی بە جۆرێكی تایبەت لەشێرپەنجەكانەوە پەیوەستە.

لێكۆڵەران لەو باوەڕەدان شێرپەنجە جۆراوجۆرەكان، گۆڕانكارییەكیان لەپێكهاتەی VOC دروستكرد و بەمشێوەیە دەتوانرێت نیشانەی كیمیایی هەرنەخۆشییەك بدۆزرێتەوە.

 بەوتەی لێكۆڵەران ئامێرەكە دەتوانێت 6 جۆرە شێرپەنجە لە داهاتوو لەنموونەی گەدە ، گورچیلە، مێزەڵدان، جگەر ، پەنكریاس و سورێنچك ڕەدووكەوتە دەكات‌و هۆكاری لەبارچوونی كۆرپەلە و كێشەی سپێرمی پیاوان






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved