كۆرپەلە بەبار دەبات.. دۆزینەوەی DNAی كێشەدار لەسپێرمی پیاوان

sharpress.net

570 جار خوێندراوه‌ته‌وه

09/01/2019‌

شارپرێس:
لێكۆڵەران لەئیمپڕیاڵ كالجی لەندەن دەڵێن: DNAیەكی كێشەداریان لەسپێرمی پیاواندا دۆزیوەتەوە، كە پێدەچێت هۆكاری لەبارچوونی كۆرپەلە لەخانماندا بووبێت.

وا‌ باوە كاتێك خانمێك دوچاری لەبارچوونی كۆرپەلە دەبێت، ژن و پیاو تاقیكردنەوە دەكەن تا هۆكارەكەی  بزانن، كە بەوتەی لێكۆڵەڕان پێدەچێت كێشە لەسپێرمی پیاو بێت. 

لێكۆڵەران هەروەها دەڵێن: هەندێكجار وا باوە پزیشكەكان لەسەر جەستەی خانمان و ئیلتیهاباتی ئەو تەركیز زیاتر دەكەن، بەڵام دكتۆر چانا جایاسینا، لێكۆڵەڕی ئیمپڕیاڵ كاڵج دەڵێت: پێدەچێت كێشەكە لە پیاودا بێت، لەكاتێكدا وا باوە سپێرمی پیاو تاقیكردنەوەی لەسەر ناكرێت.

بەبڕوای ئەو و تیمەكەی، سپێرمی پیاو رۆڵێكی گرنگی لەتەندروستی سكپڕبوونی ژنان (دابینكردنی ئۆكسیجن و ماددە موغەزییەكاندا ) هەیە.

ئەو تیمە 50 پیاویان كە هاوسەرەكانیان دوچاری لەبارچوون و منداڵبوونی بەردەوام بوون لە نەخۆشخانەی "سێن ماری" لەندەن تاقیكردەوە و سپێرمی ئەوانیان لەگەڵ 60 كەسی تری خۆبەخشدا بەراورد كرد.

لەئەنجامدا دەركەوت، سپێرمی پیاوانێك كە خێزانەكانیان دوچاری لەبارچوونی بەردەوام بووبوون، دوو بەرانبەر كێشەی DNAیان لەگەڵ گروپەكەیتردا بوو، بەڵام هیچكام لە پیاوەكان تووشی ئیلتیهاباتی (كلامیدیا(Chlamydia)یی نەبووبوون.

ئێستا زانایان بەتێگەیشتنی زیاتر لەو لێكۆڵینەوەیە، دەیانەوێت هۆكارە سەرەكییەكە بدۆزنەوە، كە جایا سینا دەڵێت: هەرچەندە ئەو لێكۆڵینەوەیە ڕەنگە بچووك بێت، بەڵام سەرە داوێك بۆ بەداوداچوونی كێشەكە بە ئێمە دەدات و ئێمە بەم سەرنجە گەیشتین كە ئاستێكی بەرز لە ئۆكسیجنی كاردانەوەیی لە سپێرمدا مەترسی لەباربردن زیاتر دەكات و تەركیزی دەرمانكردن لەسەر ئەم كێشەیە دەتوانێت كاریگەری زیاتر و باشتری بەدوادا بێت.





ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved