چین ئۆتۆمبیلێكی كارەبایی بە 9 هەزار دۆلار دروستدەكات

هەمەڕەنگ

09/01/2019‌ 558 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەمەبەستی هاندانی كڕیاڕان، كۆمپانیای چینی "ڤاڵ مۆتۆرز" ئۆتۆمبیلێكی كارەبایی بچووكی بەرهەمهێنا، كە نرخەكەی تەنیا 8680 دۆلارە.

ئۆتۆمبیلەكە بەجارێك شەحنكردن دەتوانێت مەودایەكی زیاتر لە 300 كێۆمەتر ببڕێت، ناوی  Ora R1و نرخی لەبەر ئەوە هەرزانە خەڵك بیكرێت.

حكونەتی چین، ئێستا سەرقاڵی پرۆژەیەكە بۆ هاندانی خەڵكی بۆ كڕینی ئۆتۆمبیلی كارەبایی بە مەبەستی كەمكردنەوەی پیسبوونی ژینگەیە، كە لەم ساڵانەی كۆتاییدا بووەتە كێشەی سەرەكی شارە گەورەكانی ئەو وڵاتە.

هەرچەندە لەوڵاتانی تریش بەهۆی كۆمپانیای دروستكردنی ئۆتۆمبیلی تێسلا ئۆتۆمبیلی پێشكوتووی تری كارەبای بەرهەمدێت، بەڵام نرخی ئەوان لەبەرانبەر بە ئۆتۆمبیلی  Ora R1نزیكەی 10 هەزار دۆلایان لەڕووی گرانییەوە جیاوازترە.

ئەو ئوتومبیلە بزوێنەری 35 كیلۆ وات ( 47 ئەسپ)ی هەیە، و خێراییەكەشی 100 كیلۆمەترە لەسەعاتێكدا، كە كۆمپانیای دروستكەری ئەو گرنتی سێ ساڵ و  مەودای ڕۆیشتنی لە 120 هەزار كێلۆمەتریدا دەكات و پارچە سەرەكییەكانی ئەویش بە 8 ساڵ و 150 هەزار كێلۆمەتر، گرنتی دەكات.

ئۆتۆمبلەكە لەئێستادا لە چیندا پێشكەشی كڕیاران كراوە و لە داهاتووشدا پێشكەش بە بازاڕە جیهانییەكان دەكرێت.