نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی گەورە تۆماردەكات

جیهان

09/01/2019‌ 594 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی گەورەی تۆماركرد، ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو زنجیرە بەرزبوونەوانەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكردووە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لە كۆتا مامەڵەكانی رۆژ، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا هەر بەرمیلێكی بە 49.78 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 1.26 دۆلار بەرێژەی 2.6% بەرزبووەتەوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 1.39 دۆلار بەرێژەی 2.4% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 58.72 دۆلار مامەڵەی پێوە كراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەهەوڵەكانی ئەمریكاو چین هەیە، بۆ ئەوەی لەسەر بازرگانی نێوانیان رێكەوتن بكەن، كە ئەوەش كاریگەری ئەرێنی لەبازاڕەكانی جیهان داناوە.

هـ ـ ح