دروستكردنی ئامێرێكی گەورە بۆ هەستكردن بە رووداوی بومەلەرزە

جیهان

09/01/2019‌ 612 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی "سێجی تی ئێن" بڵاویكردەوە، كە پێشكەوتنی تەكنەلۆژی دەتوانێت هاوكاربێت لەئاگاداركردنەوەی مرۆڤ لەرووداوی بومەلەرزە.

لەئێستادا چین گەورەترین و پێشكەوتوورین سیستەمی وریاكەرەوەی بۆ ئاگاداركردنەوەی بومەلەرزە لەجیهان دروست كردووە، كە لەلایەن ئەندازیارانی چینەوە دروست كراوە.

ئەندازیارانی چین بۆ ئەو مەبەستە زیاتر لە 15 هەزار سێنسۆریان لەتەواوی چین بۆ ئەو مەبەستە داناوە و بە ڕاكێشانی وایەر بەتۆڕێكەوە بەسراوەو لەكاتی روودانی بومەلەرزە، ئاگاداری دەدات.

سێنسۆرەكان دەتوانن پاڵس یا وریاكەرەوەی ئەلیكترۆنیكی بۆ سەنتەری چاودێری‌و پاشان مۆبایلی بەكارهێنەر بنێن، كە ئەمەش خێراییەكی هاوشێوەی ڕووناكییان هەیەو زۆر خێراتر لەڕوودانی لەرینەوەی وێرانكەر لەئاستی زەویدا هۆشداری بەكەسەكان دەدات تا ئامادە بن.

ئەو سیستەمە دەتوانێت نامەو پەیامی خۆی بەكەمتر لە 2 چركە لە هەر شوێنێكدا بێت بۆ بەكارهێنەر بهێنرێت، كە ئەمەش بۆ خۆ ڕزگاركردنی كەسەكە كاتێكی گونجاو و باشە.

هاوشێوەی ئەو سیستەمە لە ژاپۆن‌و كەناری دەریاكانی ڕوژئاوای ئەمریكاش هەیە، بەڵام ئەوەی چین پێشكەوتووترە.

سیستەمەكە نەتەنیا جووڵەی كیشوەرەكان دیاریدەكات،  لەرینەوەی زەوی لەرزەكەش پێدەزانێت، لە ژێر چاودێری وەزارەتە پەیوەنددارەكانی چین لە ساڵی2022دا بەتەواوی جێبەجێدەكرێت.