تەڕو وشك پێكەوە دەسوتێنێت
ئەگەری روودانی جەنگی جیهانی سێیەم لەساڵی 2019 دا

جیهان

09/01/2019‌ 4225 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس/ وەرگێران: حلمی رەسول رەزا
نووسەری ئەمەریكی بەناوی " دیڤید مۆنتین" دەڵێت: پێویستە ئەوە لەیاد نەكەین بەهۆی كێشەكانی بریكست (دەرچونی بوریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا)، كێشەی پەنابەران‌و جەنگەكانی سوریا و یەمەن، جەنگی جیهانی سێیەم لەچركەی هەڵگیرسانیدایە، كە ئەو جەنگە تەرو وشك پێكەوە دەسوتێنێت.

گۆڤاری "مترۆ" راپۆرتێكی دەربارەی قسەو باسێكی نوێ سەبارەت بەكۆتایی هاتنی جیهان لەلایەن نووسەر دیڤید مۆنتین بڵاو كردەوە، كە ناوبراو دەشڵێت: "خەریكە سەرەتای كۆتایی رووبدات و جەنگی جیهانی سێیەم لە چركەساتی هەڵگیرساندایە لەساڵی 2019دا و بەشێوەیەكی خێرا جەنگی ئەتۆمی جیهانی بەدوادا دێت ، ئەوەش هیچ ناهێلێتەوە جگە لەژمارەیەكی كەمی مرۆڤ ، پاشان راستەوخۆ جیهان كۆتایی دێت".

نووسەر روونیدەكاتەوە ئەم تیۆرە نوێیەی بینادناوە لەسەر ئەو خوێندنەوانەی، كە لەسەر كتێبە پیرۆزەكان و پێشبینەكانی نوستارداموس و ئەو دەرەنجامەی لەشارستانییەتی –مایا- دا پێییگەیشتووە و پاشان بەردەوام دەبێت لەسەر بۆچونەكانی بەوەی "شانۆی سەرەكی جەنگی جیهانی سێیەم لەداهاتوویەكی نزیكدا ئەوروپا دەبێت، ئەو كیشوەرە شەڕێكی زۆر توند بەخۆیەوە دەبینێت بەدرێژایی رووباری پوریسینس (بەلاتینی ناسراوە بە رووباری دنبر)، هەروەها جەمسەرەكانی زەوی لەهەڵگەرانەوەدان و پاش ئەوە كۆتایی دێت بەو جیهانەی، كە ئێمە دەیناسین".

مۆنتین هەروەها دەڵێت: ئەم پێشبینیانە و ئەنجامانەی بەشێوەیەكی سەرەكی لە پێنوێنی فەلەكەوە وەرگرتووە، كەوا دەردەكەوێت تەمەنی زەوی لەكۆتایی نزیك بووبێتەوە و رووداوی گەورە روودەدات لە ساڵی 2019دا".

لەكۆتاییدا مۆنتین پێوایە، بەدەركەوتنی بەرنامە فەلەكییە نوێیەكان، دەتوانین بەئاسانی بزانین ساڵی 2019 ساڵێكی وەرچەرخان دەبێت لەمێژووی زەویدا، بەتایبەتی پاش ئەوەی لەنێوان ئەستێرەكانی تری ئاسماندا لێكۆلێنەوە دەربارەی شوێنەكەی كراوە.

راستی یان درۆ
سەرچاوە بەریتانییەكە پرسیارێكی گەورەی خستووەتەڕوو دەربارەی راستی و درۆی ئەو قسانەی مۆنتین بانگەشەی بۆ دەكات، مترۆ لەو بارەوە بڵاویكردەوە، كە مۆنتین مێژوویەكی دورودرێژی هەیە لەگەڵ پێشبینییە ناڕاستەكانی دەربارەی كۆتایی جیهان، بەتایبەتی پێش ئەوەو لەساڵی 2016 باسی ئەوەی كرد گوایە ئێمە لەسەرەتای ژماردنی روو لە خوارین بۆ قیامەت لەگەل كۆتایی هاتنی رۆژ ژمێری مایا.

هەروەها پێش ئەوەش رایگەیاندبوو، كە - مسیحی دەجال- بە شێوەیەكی راستەقینە دەست بە جوڵان دەكات بۆ قودس لە ساڵی 2016،  وای دانا سەرۆكی ئەمەریكا – باراك ئۆباما- مەسیحی دەجالە، بەڵام مەسیحی دەجال بەرەو قودس نەرۆیشت.

لەم بارەیەشەوە ناوبراو دەڵێت: "ئەوەی لە راپۆرتەكاندا باسی لێوە كردووە درۆ نییە، بەڵكو رووداوەكان بە شێوەیەكی جیاواز روودەدەن، بە شێوەیەك زۆر كەس هەستیان پێناكات، كاتێك دەزانن جیهان كۆتایی پێ هاتووە بەبێ ئەوەی هەستیپێبكەن".

سەرچاوە: sputniknews

بەپەلە