شارپرێس.. وه‌رگێران: حلمی ره‌سول ره‌زا
به سه‌ردانیكردنی توركیا، سه‌رۆك كۆماری عێراق دكتۆر به‌رهه‌م سالح كۆتایی به‌گه‌شتێكی گرنگ هێنا بۆ زۆربه‌ی وڵاتانی دراوسێ و ئیسلامی. ئه‌و لێدوانانه‌ی بیستران له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی ئه‌و ولاتانه‌و سه‌ركرده عێراقیه‌كان ئاماژه‌ی سه‌ره‌تایه‌كی سه‌ركه‌وتوه روه‌و جۆرێك له گه‌رانه‌وه‌ی هاوسه‌نگی كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ون بوبو. گرنگترین شت له سه‌ردانیكردنه‌كانی سه‌رۆك كۆمار ئه‌وه‌یه به رێكخستنێكی ته‌واوه‌تی بوه له‌گه‌ل سه‌رۆك وه‌زیران عادل عبد المهدی. ده‌توانرێ بگوترێ ئه‌م ئاسته له ته‌نیسق و رێكخستن له نێوان ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن (سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران) تا راده‌یه‌كی زۆر باشه. ئه‌وه‌ی له‌م ته‌نسیقه‌دا گرنگه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ گوتاری ده‌وله‌تێك كه پێچه‌وانه نیه له‌گه‌ل ئاراسته و لێدوانه‌كان و هه‌ڵوێسته‌كاندا.
ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه، ئه‌وانه‌ی به‌رانبه‌ر جا ئه‌گه‌ر برا بێت یاخود هاوڕێ، ناچار ده‌بن هه‌لس و كه‌وت له‌گه‌ل عێراقدا بكه‌ن وه‌كو گوتاری ده‌وله‌ت نه‌وه‌ك گوتاری پێكهاته‌یه‌ك یاخود هێزێكی سیاسی یه‌كلایه‌نه. چه‌سپاندنی گوتاری یه‌كگرتو له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا هه‌تا ئه‌گه‌ر له‌ناوخۆدا وا نه‌بێت، هه‌لوێستی عیراق وه‌ك ده‌وله‌تیك كه هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئایین و تائیفه‌كان له خۆبگرێت به‌هێز ده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێته مایه‌ی لاوازی گوتاری به‌رانبه‌ر.
رێگا راسته‌كه‌ی تا ئێستا كار له‌سه‌ر چه‌سپاندنی ده‌كرێت له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه پێویستی به پالشتی هه‌موان هه‌یه، سه‌ره‌تا له په‌رله‌مانه‌وه به سه‌رجه‌م كوتله‌كانیه‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌ك ئامرازێكی جێبه‌جێكردن (له‌سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی سه‌رۆك كۆماردا ژماره‌یه‌كی زۆر له وه‌زیره‌كان و گه‌وره به‌رپرسان بونیان هه‌بوه)، ئه‌مه جگه له ژماره‌یه‌ك له راگه‌یاندنكارو رۆشنبیران و..تد. له روی راگه‌یاندنه‌وه وا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌رۆكی كۆمار له‌سه‌ر حسابی سه‌رۆك وه‌زیران براوه بوه. به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئه‌م گوزارشته چی له‌گه‌ل خۆیدا هه‌لگرتوه به‌لام له واقیعدا وانیه. چونكه سه‌رۆك وه‌زیران خۆی پابه‌ند كردوه گه‌شت بۆ ده‌ره‌وه‌ی ولات نه‌كات بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌لای كه‌مه‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه به‌هۆی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه هه‌یه‌تی له ژێر سایه‌ی سیسته‌می په‌رله‌مانیدا ناتوانێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی ببه‌خشێ جا له هه‌ردۆخێكدا بێت.
دیاره گریمانه‌ی رێكخستن و ته‌نسیقی ته‌واو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماردا كه وا ده‌خوازێ له‌م ماوه‌یه‌دا رۆڵی خۆی و سه‌رۆك وه‌زیرانیش ببینێت له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، وا له هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تیه‌كه جێبه‌جێكاره‌كه‌ی وڵات ده‌كات رێچكه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوكاری هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ل دۆسیه ده‌ره‌كیه‌كاندا بگرێته به‌ر. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر زه‌مینه‌یه‌كی قورس یه‌كه‌مجاره هه‌لس و كه‌وتكردن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا به گیانێكی یه‌ك تیمیه‌وه‌یه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش پێویسته بزانریت ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سله‌تانه‌ی سه‌رۆكی كۆمار دكتۆر به‌رهه‌م صاڵح هه‌یه‌تی و ئه‌و جۆره هه‌لسه‌و كه‌وته‌ی له‌گه‌ل سه‌ركرده‌و سه‌رۆكی ولاتان پیاده‌ی كرد زۆر جیاوازی هه‌یه له‌وانه‌ی پێش خۆی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات؛ به‌وه‌ی سه‌ره‌تایه‌كی زیره‌كانه‌ی په‌یره‌و كرد له هه‌لس و كه‌وتكردنی له‌گه‌ل پرۆتۆكۆڵ و مه‌رجه‌كان و چۆنیه‌تی پێشوازی گه‌رم و گوری سه‌ركه‌وتو هه‌تا له‌سه‌ر ئاستی تیڕوانینی راگه‌یاندنیش ناوازه بو.
جێگای ئاماژه‌یه سه‌رۆك به‌رهه‌م صاڵح وه‌ك پارێزه‌ری ده‌ستور هه‌لس و كه‌وتی ده‌كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی بچێته سه‌ر ورده‌كاریه‌كانی كاری حكومه‌ت، چونكه ئه‌و وه‌زیرانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بون جێبه‌جێكردنی كاره‌كانیان ده‌گرته ئه‌ستۆ به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندیه راسته‌وخۆیه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لاتی جیبه‌جێكردن هه‌یانبو.
سه‌رچاوه: الصباح