شارپرێس- وه‌رگێرانی : لوقمان حاجی قادر
ئه‌و ته‌نگژه ئابووریه‌ی یه‌خه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی گرتووه له ساڵی 2019 له كۆڵی نابێته‌وه، هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ره په‌نا بۆ سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش به‌رێت بێهوده‌یه و سووی نابێت، هه‌ڵاتنی سه‌رمایه بیانییه‌كانیش له‌و ووڵاته.
دۆخه ئابوروییه ویرانه‌كه‌ی توركیا ئه‌وه دووپاتده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌و ڕێوشوێنه داراییانه‌ی ئه‌نقه‌ره گرتونیه‌به‌ر بۆ سوككردنی ئێش و ئازاره‌كانی سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یی ووڵات و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زیادبه‌ها بۆ ئاستێكی زۆر به‌رز، هیچ ده‌رئه‌نجامێكی ئه‌رێنی نه‌داوه به‌ده‌سته‌وه.
دوا داتاكان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه له نۆڤه‌مبه‌ری رابردووه‌وه هاورده‌كانی توركیا بۆ نزیكه‌ی 21.3% كه‌می كردووه، ئه‌مه‌ش به هۆی پاشه‌كشه‌كردنی توانای كڕینی توركه‌كان كه له‌ژێر گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی سكهه‌ڵگوشینێكی سه‌ختدا ده‌ناڵێنن.
ئه‌مه‌ی باسكرا به ڕوون و ئاشكرایی له لێكدانه‌وه‌یه‌كی گۆڤاری (( زه ئیكۆنۆمیست)) دا ئاماژه‌ی پێكراوه كه پێی وایه ئاستی گه‌شه‌كردنی ئابووری توركیا له‌م ساڵدا 1% پاشه‌كشه‌ی كردووه كه پێشتر پێشبینییه‌كان پێیان وابوو ڕێژه‌كه 4.8% ده‌بێت، كه‌چی پێشبینییه‌كانی سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گه‌نه ئاستێكی ماڵوێرانكه‌ر كه رێژه‌كه‌ی به 0.4 مه‌زه‌نده كردووه.
پاشه‌كشه ئابوورییه تونده‌كه‌ی ئابووری توركیا كه توانستی گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتر له 5% بوو ، واتای ماڵویرانی و ڕاگه‌یاندنی مایه‌پوچبوون و یه‌كلایییكردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانه.
سه‌رباری ئه‌و ڕێوشوێنه داراییانه‌ی گیراونه‌به‌ر، كه‌چی هێشتا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گرنگیپێدانه ئه‌وه‌یه كه پێشبینی گه‌شبینانه له ئارادانین سه‌باره‌ت به هه‌ڵاوسان و كورتهێنان له ژمێره‌ی ڕه‌وانی بودجه‌ی توریكادا، لۆژیكیش ده‌ڵێت ده‌بوو پیشكه‌وتنێك له‌وباره‌وه هاتبایه‌دی هاوشانی ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ی له خواستی هاووڵاتیانی توركیادا ڕوویداوه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ش، ئه‌و ڕێسایانه‌یس سه‌ره‌وه به‌سه‌ر توریكادا پراكتیزه نه‌بوون، بگره پێشبینییه‌كان ده‌ڵێن كورتهێنانی ژمێره‌ی ڕه‌وانی توركیا ده‌گاته 25 ملیار دۆلار كه ده‌كاته زیاتر له 3% سه‌رجه‌می به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆی، ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسانیش له نێوان17-20% ده‌بێت.
له كۆتایشدا ڕاستییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بێكاری له ووڵاتدا په‌ره‌ده‌ستێنێت. توركیا به گویره‌ی به‌رنامه ئابوورییه‌كه‌ی پێی وابوو ڕێژه‌ی بێكاری له ساڵی ڕابردوودا له سنوری 10.9% ڕاده‌وه‌ستێت و له‌م ساڵیش به‌رزده‌بێته‌وه بۆ 11.3%.
كه‌چی له كۆتایی سێبتێمبه‌ر ڕێژی بێكاری به‌رزبۆوه بۆ 11.4% كه ئه‌مه به‌رزترین تێكڕایه له 9 ساڵی ڕابردوودا.
هۆكاری سه‌ره‌كی پشت ئه‌و ته‌نگژه به‌رده‌وامه هه‌ڵاتنی سه‌رمایه‌ی دارایی بیانییه كه بنچینه‌ی به‌رده‌وامی گه‌شه‌سه‌ندنی توركیایه. له چه‌ند هۆكارێكیشه‌وه كه سه‌رتۆپه‌كه‌یان توندكردنی سیاسه‌تی نه‌ختینه‌ی بانكی مه‌ركه‌زی ئه‌مریكی ، پێلێڕاكێشانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا له سه‌ره‌وژێركردنی سه‌روه‌ری یاسا، ده‌ركه‌وتنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل.
ئه‌گه‌ر به زمانی ژماره‌كانیش قسه بكه‌ین ده‌بینین تێكڕای وه‌به‌رهێنانی بیانی له توركیا له هه‌شت مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2018 گه‌یشتۆته 6 ملیار دۆلار، له كاتێكدا له ساڵی 2010 دا 20 ملیار دۆلار بوو.
سێیه‌كی ئه‌و بڕه پارانه سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌به‌رهێنانی بیانییه و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش هی كۆمپانیا وه‌به‌رهینه‌ره‌كانی پێشوون، واتا وه‌به‌رهینه‌ری تازه‌ی بیانی نایه‌نه توركیا بۆ دامه‌زراندنی كۆمپانیا و كارگه‌كان.
كه‌می دراوه بیانییه‌كان سه‌رچاوه‌ی به‌رده‌وامی هه‌میشه‌یی پشێوی و فشاره‌كانن بۆسه‌ر ئابووری توركیا كه پێویسته له‌مساڵدا بڕی 150 ملیار دۆلار قه‌رزی ده‌ره‌كی بداته‌وه، ئه‌مه جگه له پێوستی پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنان له ژمێره‌ی ڕه‌واندا.
ئه‌و ژماره زه‌به‌لاحانه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ناكرێت به چه‌ند ملیار دۆلارێكی مانگانه‌ی ژمێره‌ی ڕه‌وان گرفتی ئابووریه‌ه‌كانی توركیا چاره‌سه‌ر بكرێن.
پوخته‌ی قسه ئه‌وه‌یه كه شڕۆڤه‌كاران پێیان وایه توركیا پێویستی به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پاره‌داركردنی بیانی هه‌یه كه بارگرانییه‌كانی دانه‌وه‌ی قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كان سوك بكات تاوه‌كو بتوانیت دووباره بگه‌ڕێته‌وه‌سه‌ر ڕێڕه‌وی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری جارانی. هه‌ربۆیه‌ش ناوه‌ناوه باس له‌وه ده‌كریت ئه‌نقه‌ره گه‌یشتۆته ڕێككه‌وتنێكی نهینی له‌گه‌ڵ سندوقلا دراویی نێوده‌وڵه‌تیدا و ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ش ده‌كه‌وێته دوای هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی ئاینده.
سه‌باری ڕاستی و چه‌وتی ئه‌وه‌ی له‌و براه‌وه ده‌گوترێت، هێشتاش ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌ردۆگان بژارده‌یه‌كی ئاسان نییه چ له ڕووی سیاسی و چ له ڕووی ئابووریشه‌وه.
هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه گه‌نده‌ڵی و به‌رتیلخۆری له توركیا له‌مێژساڵه بوونه به‌شێك له پرۆسه‌ی ئیداره‌دانی ووڵات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان هه‌موو سیسته‌مه ئابوورییه هه‌بووه‌كانی تیكپێكدان و له‌وانه‌ش یاسای بازاڕی ئازاد، ئه‌مانه‌شی له پێناو چه‌سپاندنی كۆله‌گه‌كانی فه‌رمانڕه‌واییی خۆی ئه‌نجامدان.