شارپرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق كۆبووه‌وه، سێ دۆسیه‌ی داوه‌ته هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه.
به‌گوێره‌ی میدیای عێراقیی، له‌سه‌ردانه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كه‌ی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌غدای پایته‌خت سێ دۆسیه دراوه‌ته به‌رپرسانی عێراق كه یه‌كه‌میان په‌یوه‌سته به‌ئێرانه‌وه كه پۆمپیۆ به به‌رپرسانی عێراقی ڕاگه‌یاندوه، ئێران گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه بۆسه‌ر ناوچه‌كه‌و وڵاته‌كه‌ی سوره له‌سه‌ر به‌رده‌وامی سزاكانی سه‌ر تاران.
هاوكات دۆسیه‌ی دووه‌م بریتیه له بونی سوپای ئه‌مریكا له‌عێراق كه له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هه‌وڵی ده‌ركردنی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌عێراق له‌ئارادابوو، دۆسیه‌ی سێیه‌میش په‌یوه‌ست بووه به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ڕزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ردانێكی پێشوه‌خت ڕانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته شاری به‌غدا، كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه پۆمپیۆ به‌سه‌ردانێك له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
ڕ . ج